بینەر:
(838)
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرای كرد، له دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه و دوێنێش 55 كه‌شتی توانیویانه به گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه، ئه‌و 55 كه‌شتییه‌ی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیوون، هه‌ڵگری زیاتر له 17 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خام بوون و نه‌وتیان گه‌یانده بازاڕی وزه له دنیا.
گه‌یشتنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی نه‌وتی خام به بازاڕی وزه كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێ له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی وڵاتان له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به تایبه‌ت له به‌نزین و كیرۆسین “سوته‌مه‌نی فڕۆكه” كه وڵاتانی ئه‌وروپا و زۆربه‌ی وڵاتانی تری دنیایش تووشی گرفتی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.
















Leave a Reply