له بیره‌وه‌ی نوێی بیرمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی فرانسیس فۆكۆیاما باس له ساتی به‌ناوبانگبوونی ده‌كات، كاتێك له ساڵی 1989 بیرۆكه به ناوبانگه‌ی به ناونیشانی “كۆتایی مێژوو” خسته ڕوو و دووپاتی له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری دیموكراتی لیبرالی و هه‌ره‌سی شیوعیه‌ت و نائاماده‌یی بوونی جێگره‌وه‌یه‌كی ئایدلۆجی كرد، كه شیاوی ژیانكردن و هه‌ڵكردن بین له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
له بابه‌تێكی شیكاری ئه‌كادیمستی ئه‌مه‌ریكی جیریمی سوری باس له پێشبینییه‌كانی فۆكۆیاما ده‌كات و به زۆر ئاڵۆز ناویان ده‌بات، ئه‌و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی ڕۆژئاوا خاڵی كۆتایی په‌ره‌پێدانی ئایدلۆجیای مرۆڤایه‌تییه، گشتاندنی دیموكراتی لیبرالی وه‌ك شێوه‌یه‌كی كۆتایی حوكم كردن، دوای هه‌ره‌سی دیواری به‌رلین، وایكرد بیرۆكه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك بگه‌شێته‌وه و خۆیشی زۆر ده‌ربكه‌وێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه فۆكۆیاما له بیره‌وه‌رییه نوێكانی به ناونیشانی ” له دوا شانشینی مرۆڤ” نووسیویه‌تی، خوێندنه‌وه‌م بۆ ڕێره‌وی مێژوو به ته‌واوی هاوئاهه‌نگ نه‌بوو، هۆشداری داوه له به‌رده‌وامی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و تیرۆر و باس له بۆشاییه‌ك ده‌كات كه به‌وهۆیه‌وه دۆسیه گه‌وره‌كانی دنیا كه شیاوی ئه‌وه‌ن قوربانی له پێناو بده‌ین، به ته‌واوی په‌راوێز ده‌خرێن.
جیریمی سوری نووسیویه‌تی، وا ده‌رده‌كه‌وێ فۆكۆیاما پشت به بیرۆكه‌ی فریدریك نیچه ده‌به‌ستێت له وێناكردنی دوا پیاو، كه ئه‌و مرۆڤه‌ی كه له نێو خۆیدا له ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ژین، به‌ڵام هه‌ژاره له بوونی خواست و ئاره‌زوو و ریسككردن و مانابه‌خشین به ژیان، بۆیه كۆمه‌ڵگه دیموكراته‌كان ئاتشی و گه‌شه‌پێدانیان تا ئاستێك برده پێشه‌وه كه پێشتر نموونه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام پێویستی ریسككردنی كه‌سییان نه‌هێشت و كۆتاییان پێ هێنا.
لێره‌وه خواست له به‌رده‌وامی ململانێكان له‌بری جێگره‌وه له نه‌بوونی دۆسیه گه‌وره‌كان گۆڕانكاری تێدا دروست بوو، ئه‌مه‌یش وایكرد ڕوانینی فۆكۆیاما گۆڕانی به‌سه‌ر دا بێت، به تایبه‌ت به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی ڕاستڕۆ و چه‌په‌كان و توندڕۆكان.
له یاداشته‌كان به‌هه‌مانشێوه گۆڕانكاری له بۆچوونی فۆكۆیاما هاتووه، له دوای هێرشه‌كانی 11ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، له سه‌ره‌تا فۆكۆیاما پشتیوانی له‌ناوبردنی ڕژێمی به‌عسی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێن كرد، به‌ر له‌وه‌ی چاره‌نووسی عێراق دوای جه‌نگه‌كه ببینێت، له كاتێكدا خۆی و هاوڕێكانی ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا ده‌گێڕا، وڵاته‌كه به‌ره‌و جه‌نگێكی ناوخۆیی و ململانێیه‌كی هه‌میشه‌یی و دوور مه‌ودا هه‌نگاوی ده‌نا.
له‌و كاته‌وه فۆكۆیاما سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر گرنگی ده‌وڵه‌تی نوێ و دامه‌زراوه‌ی ههژموونسهپێن، به وریاییهوهیش باس له دووباره گێڕانه‌وه‌ی میراتگری سیاسی ده‌كات، كاتێك ماڵبات و گرووپه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌ر وڵاتێك ده‌گرن.
جیریمی سووری دژیه‌كییه‌كی ڕوون و كرۆكی له‌و شیكارانه‌ی فۆكۆیاما ده‌بینێت و ده‌ڵێ، دیموكراتی لیبرایی به‌هۆی بیرۆكراتی و ئه‌زموونی پێشوو و دامه‌زراوه‌یی به‌هێزه‌وه هاتنه كایه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و دامه‌زراوانه‌یش زۆر ساردن و دوور له خه‌ڵكه‌وه، فۆكۆیامایش دووپات له‌و دابه‌شبوونه ده‌كاته‌وه، كه كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌شێكی تر هه‌ن كه هه‌ست به په‌راوێزخستن و سه‌ركۆنه‌كردن ده‌كه‌ن.
گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتخوازی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه به ته‌واوی له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2021 ده‌ركه‌وت، كاتێك پشتیوانانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و گوزارشتیان له توڕه‌یی خۆیان كرد، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌وان ڕێگه‌پێدراو نین و به ته‌واوی په‌راوێزخراون.
ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان له ئه‌نجامی نیگه‌رانی به ته‌نیا نین، بگره ته‌نگژه‌كانی تیرۆر و جه‌نگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نگژه‌ی دارایی جیهان، شوێنه‌واره‌كانی جیهانگیری و بازاڕه ناڕێكخراوهكان ڕۆڵیان هه‌یه، ئه‌مه وایكرد به ملیۆنان خه‌ڵكی بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه چیتر دیموكراتی لیبرالی ناتوانێ بیانپارێزێت.
لێره‌وه قسه‌كانی ڤیكتۆر ئۆربان، نهیجل فاراج و مارین لۆپێن و جابیر پۆلسۆنارۆ و تره‌مپ ده‌ركه‌وتن و بیرۆكه و جێگره‌وه نه‌ته‌وه‌په‌رستییان وه‌ك پارێزه‌ری خه‌ڵك و پاراستنی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژاردن، به‌مشێوه‌یه شكستی كۆتایی شیوعیه‌ت گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی لیبرالی نه‌بوو و نییه، دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كانی وه‌ك ڕووسیا و چین بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییان كۆنتڕۆڵكرد، به‌هۆی پێوه‌ستبوون به ماناوه و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان.
به‌هه‌مانشێوه شیوعییه‌كان و به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتخوازانی دوای جه‌نگ و ته‌نگژه‌ی ئابووری دنیا پاشه‌كشه‌یان كرد، بۆیه گه‌ڕان به دوای جێگره‌وه كۆتایی نه‌هات و نه‌وه‌ستا، به‌ڵام مێژوو تا ئێسته‌یش به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری زۆری له پێشه، له‌و كاته‌ی هێزه‌كان ده‌یانه‌وێ زیاتر كراوه‌بن و پاراستنی شووناسی نیشتمانی بكه‌نه بنه‌مایه‌كی تری هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان دوور له پشێوی.
جیریمی سووری ده‌ڵێ، ململانێی ڕاسته‌قینه هیچ ڕۆژێك له نێوان مێژوو و كۆتاییه‌كه‌ی نییه، بگره له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی سیاسییه، كۆمه‌ڵگه‌كان، دواپیاو نین كه هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ن، بگره گه‌لانێكن كه به دوای ئه‌ركه‌كانی ژیانكردنێكی ته‌ندروستانه و كۆمه‌ڵگه‌ی پێگه‌یشتوو و بیرۆكه‌ی سیاسی نوێ ده‌گه‌ڕێن.
بیره‌وه‌رییه نوێكانی فۆكۆیاما له خوێندنه‌وه‌ی جیریمی سووری وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ددانپێدانانێك بێت له‌باره‌ی كۆتایی چه‌رخێك له هاتنه دی پێشبینییه‌كانی، به‌ڵام له‌وانه‌یه سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م سه‌ره‌تای مێژوویه‌كی نوێ بێت، كاتێك دیموكراتی لیبرالخواز خه‌ریكی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆیه‌تی و شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كات.
















Leave a Reply