ئێران ئەفسەرێكی سوپای پاسداران دەكاتە باڵوێز لە عێراق

بینەر: (8)

بەپێی راپۆرتەكان، ئێران بە نیازە عەمید عەبدولرەزا مسغریان لە شوێنی محەمەد كازم ئال سادق وەك باڵوێز لە عێراق دابنێت، كە ئەفسەرێكی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانە، بەڵام تا ئێستە بە فەرمی ئەو هەنگاوەی رانەگەیاندووە.

بەوەش دەبێتە سێیەم كەسایەتی سەر بە فەیلەقی قودس لە دوای یەك كە ئێران لەو پۆستەیان دادەنێت، لە دوای ئیرج مەسجیدی لە 2017 بۆ 2022 و ئال سادق لە 2022 تا ئێستە، كە یەكەمیان فەرماندەیەكی پێشووی فەیلەقی قودس و راوێژكاری قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقەكە بوو، هەرچی ئال سادقە، پێوەندییەكی بەهێزی بە فیەلەقی قودس هەبوو و كەسێكی نزیكی سلێمانی بوو.

هەرچی مسغریانە، ئەفسەرە لە سوپای پاسداران بە پلەی عەمید و بەرپرسی قەرارگەی رەمەزان بووە، لە دوای 2003 راوێژكاری سەربازی بووە و سەرۆكی شاندی ئێران بوو لە كۆبوونەوەی لیژنەی رێككەوتنی تەناهی لە نێوان ئێران و عێراق لە 2025.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *