بینەر:
(57)
مووچەی خانەنشینی عێراق دواكەوتووە و دەستەی خانەنشینیش روونكردنەوە دەدات و دەڵێ، “بانكەكان چاوەڕوانن پارەیان بێتە دەست”.
ئەمڕۆ یەكشەم دووی ئاب، دەستەی خانەنشینی عێراق روونكردنەوەی داوە و دەڵێ، “دەست بە رێكارییەكانی پێدانی مووچە كراوە، ئێستە لەلای بانكەكان ئەوانیش چاوەڕوانی بەردەستبوونی نەختینە دەكەن و لە چەند سەعاتی داهاتوودا خەرج دەكرێت”.
تا ئێستە مووچەی خانەنشینی و تۆڕەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی لە عێراق دابەش نەكراون، پاساوی حكوومەتی عێراقیش ئەوەیە نەختینە بەردەست نییە.
















Leave a Reply