ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی كه‌می به‌خۆیه‌وه بینی و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ناو ئۆپێك پله‌س له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی داهاتوو ده‌ربڕی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناو ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س به زیادكردنی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ ده‌ره‌وه، هاوكات جووڵه‌ی به‌رده‌وام و ئاسایی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز، هۆكارێكی تره تا نرخی نه‌وت زیاتر ڕوو له دابه‌زین بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وتی خامی برنت 24 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 71 دۆلار و 88 سه‌نت، له كاتێكدا هه‌ینی رابردوو به ڕێژه‌ی 0.45% نه‌وت به‌رزبووه‌وه، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساس هه‌ینی به جێگیری مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 11 سه‌نت دابه‌زیوه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 68 دۆلار و 58 سه‌نت.
















Leave a Reply