ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رچاوه ئاگهدارهكانهوه بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی شه‌وی ڕابردوو ڕه‌خنه‌ی توندی له بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گرتووه، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ته‌له‌ئبیب بۆ فره‌وانكردنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له لبنان و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردمانكردنی به‌یرووت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، تره‌مپ به تووڕه‌یی پلانی ئیسرائیلی بۆ فره‌وانكردنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و به ئامانجگرتنی به‌یرووتی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و هۆشداری داوه كه گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌مجۆره گۆشه‌گیری ئیسرائیل له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یش له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئێسته له ناوچه‌كه ده‌كات.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه گوتی، تره‌مپ بۆ نه‌تانیاهۆ دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له لبنان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران داده‌نێت، كه ئێسته خه‌ریكی گه‌یشتنه ڕه‌شنووسێكی هاوبه‌شن بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له لبنان و دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یشیان خسته ڕوو، كه تره‌مپ گوشاری به به‌هێزی له‌سه‌ر ئیسرائیل دروست كردووه، تا ده‌ست به بۆردمانی فره‌وانی به‌یرووت نه‌كات و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه گرژترین گفتوگۆی نێوان تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ بوو له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ دژی ئێران.
هاوكات تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی له زۆری ژماره‌ی قوربانیان له ڕیزی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له لبنان به نه‌تانیاهۆ گه‌یاندووه و وه‌ڵامی ئیسرائیل بۆ په‌لاماره‌كانی حزبوڵا گونجاو نییه و زۆر گه‌وره‌تره له‌و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه‌ی حزبوڵا ده‌یكاته سه‌ری.
















Leave a Reply