له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان و جه‌نگ له نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، له ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی ئۆكراینا بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كی ڕووسیا ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ به‌رزبووه‌وه، هاوكات هێرشه‌كانی ڕووسیایش بۆ سه‌ر ئۆكراینا كوژرانی پێنج كه‌سی لێ كه‌وته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌ی كراسنۆداری باشووری ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه، كه پاڵاوگه‌ی ئیلسكی بۆ نه‌وت ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ به‌رزبووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به درۆنی ئۆكراینی هێرشی كرایه سه‌ر.
له تۆڕی ته‌له‌گرام به‌رپرسانی ناوچه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشكردنه سه‌ر پاڵاوگه‌كه به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ كوژراو و بریندارێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. پاڵاوگه‌ی ئیلسكی ساڵانه توانای پاڵاوتنی 6.6 ملیۆن تۆن نه‌وتی خامی هه‌یه و ڕۆژانه‌یش 133 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێوێت.
















Leave a Reply