سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ پێشبینی ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست و دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان.
تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوز له زاری تره‌مپ گواستییه‌وه كه ده‌ڵێ، پێشبینی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌م، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به گفتوگۆكانی ئێسته‌ی نێوان واشنتن و تاران له‌باره‌ی ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی ناوه‌ندگیر و ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تادا.
ڕۆژی 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ده‌یان سه‌ركرده‌ی باڵا و ڕێبه‌ری باڵای ئه‌و وڵاته‌یان له‌ناوبرد، له به‌رانبه‌ردا ئێران وه‌ڵامی دانه‌وه و بۆردمانی وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیلی كرده‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كه‌نداویشی كرده ئامانج كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
















Leave a Reply