ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێك كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، سێ بژاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له لبنان خستووه‌ته‌ڕوو، به گرنگیش ده‌زانێت، یه‌كێك له‌و بژارنه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نێرده‌ی یونیڤێل له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌كانیان كۆتایی دێت.
بژاره‌كانی گۆتێرش بریتین له بڵاوه‌پێكردنی 350 چاودێری سه‌ربازی نا چه‌كدار كه چوار كه‌تیبه‌ی هێزی پیاده بۆ پاسه‌وانیكردنیان له‌گه‌ڵیان ده‌بن و هه‌ریه‌كه‌یان له 750 چه‌كدار پێكدێن، هه‌روه‌ها هێزیكی یه‌ده‌گ له سه‌ر هێلی شین تا ڕووباری لیتانی بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.
بژاره‌ی دووه‌م بریتییه له بڵاوه‌پێكردنی 285 چاودێری سه‌ربازی نا چه‌كدار، كه دوو كه‌تیبه‌ی هێزی پیاده‌ڕۆ پاسه‌وانیان ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كێكیان له 750 چه‌كدار پێكدێن و هێزێكی یه‌ده‌گیش كه له 450 سه‌رباز پێكدێن له ناوچه‌ی نیوان ڕووباری لیتانی و هێلی شین جێگیر ده‌كرێن و ئه‌و نێرده‌یه توانای چاودێری به‌شه جیا جیاكانی هێلی شینیان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.
بژاره‌ی سێیه‌م بریتییه له ناردنی 215 چاودێری سه‌ربازی نا چه‌كدار و دوو كه‌تیبه‌ی پاسه‌وانه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌یان له 450 سه‌رباز پێكبهێنرێت، له‌گه‌ڵ هێزێكی یه‌ده‌گی 350 كه‌سی بۆ پاراستنی تیمه‌كه و ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردنی هێله سنوورییه‌كانیان به درێژایی هێلی شین و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك سه‌رووتریش ده‌بێت.
له دووی ئادار/مارسی ڕابردوو و دوو ڕۆژ دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، حزبوڵای لبنان ده‌ستی به هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل كرد و سوپای ئیسرائیلیش ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی وشكایی فره‌وانی له باشووری لبنان ئه‌نجام دا و ڕووبه‌رێكی فره‌وانی ئه‌و وڵاته‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندان جار ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی لبنان و ئیسرائیل، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبوڵا گوێ له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ناگرێ، پابه‌ندی ئاگربه‌ست نابێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌رده‌وام پێكدادانه‌كان زوو له نێوان هه‌ردوولا دروست ببنه‌وه.
















Leave a Reply