داهاتووی کوردستان لە نێوان شەڕی زلهێزەکانی جیهان و سیاسەتی کەم و کورتی یەکێتی و پارتی بە کوێ دەگات ؟

بینەر: (81)

زەید صفاالدین

وەک هەموومان دەزانین بە درێژای مێژوو کوردستان بە 

هەر چوار پارچەکەیەوە بە پێی ئەو هەڵکەوتە جوگرافیەیی کە هەیەتی هەمیشە جێگەی شەڕ و ململانێی نێوان زلهێزەکانی جیهان بووە، بە تایبەت هەر یەک لە وڵاتانی دراوسێ کە بریتین لە (ئێران، تورکیا، سوریا، عێراق) ئەم دەوڵەتانە هەمیشە چاویان لە خاک و خێروبێری کوردستان بووە ، هەر بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە وەک بەشێک لە خاک و نیشتیمانی خۆیان هەژماریان کردووە. 

لەلای هەموانیش ڕوونە کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیەو خاوەن نیشتیمان و زمان و کلتوری خۆیەتی ، هەرگیز کورد بەوە ڕازی نەبووە ژێر دەستەی هیچ کام لەم دەوڵەتانەبێت .

هەر لەبەر ئەوەشە وەک لە مێژوودا دیارە هەمیشە کورد لە هەوڵی سەربەخۆیدابووە لە دژی هەر یەک لەو دەوڵەتانەو هەمیشە شۆرش گێڕوو قارەمانی گەورە هەڵکەوتونوو هەوڵی سەربەخۆی میللەتی کوردیان داوە، بۆ وێنە( قازی محمد، شێخ عوبەیدوڵای نەهری، سمکۆی شکاک، قاسملوو، شێخ سەعیدی پیران، شێخ مەحمودی نەمر و هتد….) ، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە بێ ئاکام بوون لە بەر زووڵم و زۆری دەوڵەتە زلهێزەکانی وەک ئێران و تورکیاو ئەوانیتر.

لەسەروی ئەوانەشەوە خیانەتکاران و خۆفرۆشانی ناو خۆیی کە هەمیشە هۆکاری جددی بوون بۆ ئەوەی کورد نەگات بە ئامانجە نیشتیمانی و سیاسیەکانی خۆی، ئەگەر بەوردی دیقەت بەین لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا دەبینین هەمان سیناریۆ دوو بارە دەبێتەوە لە کاتێکدا جەنگی نێوان (ئیسرائیل، ئەمریکا، ئێران) ، هاتە ئاراوە دیسانەوە کوردستان بووە مەیدانی جەنگێک کە ئەم هیچ پشکێکی بە خێرو بە شەڕ لەو جەنگەدا نیە، ئەوە تا دەبینین بە ڕۆژی ڕووناک ناو جەرگەی هەولێر و سلێمانی دەکرێنە ئامانجی درۆن و موشەک ، خەڵکی مەدەنی کە هیچ تاوانێکیان نیە دەکرێنە ئامانج لە لایەن حەشدی شەعبی و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە، لە بەرامبەردا نە ئەمریکاو نە ئیسرائیل هیچ بەر پرسیارانە لەم بارەیەوە

مامەڵەیان نە کردووەو ئەسڵەن وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت ”مێش میوانیان نیە”، چی حکومەتی عێراقی و حکومەتی کوردیە کە یەکێتی و پارتی بەڕێوەی دەبەن هیچ هەڵوێستێکی سیاسی یا سەربازیان بەرامبەر بەم هێرشانە نەبووە. 

بەڕای من هۆکاری ئەم بێ هەڵوێستیە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە خودی ئەم دوو حکومەتە چون خۆیان بەشێکن لە گەندەڵی و فەسادی ئابووری و سیاسی لە وڵاتدا ، وە وڵاتیان تووشی چەندین قەیرانی ئابووری کردووەو خەڵکیان تووشی نەداری و چەوساندنەوە کردووە، هیچی تریان پێ ناکرێ، ئەگەر باسی حکومەتی ٣٥ ساڵەی یەکێتی و پارتی بکەین سەرەڕای ناکۆکی ڕوون و ئاشکرای نێوانئان ئەم دوو حیزبە لەسەر پارەو دەسەڵاتی خەڵکی کوردستانیان  برسیکردوە و بەرەوامە سەر سەرکوت کردنی دەنگە ئازادەکان، نەشیان توانیوە سەنگ و پێگەیەکی سیاسی بەهێز بۆ وڵات درووست بکەن،تا لە ڕووی سیاسەتی نێو دەوڵەتیەوە ئیعتیبارێک بۆ خۆیان درووست بکەن لە حاڵەتی ئاوهادا لە ڕێگەی دەوڵەتانی وەک ( بەریتانیا و فەرەنساو ئەمریکا) وە پارێزگاری لە دۆزی کورد و خاک و وڵات بکەن، تەنانەت ئەو متمانەی کە بە هێزی پێشمەرگەو گەلی کورد بەخشرا لە شەری داعشی تیرۆرست وردە وردە ڕووی لە نەمان کرد بە هۆی سەقەتی و نا لە باری سیاسەتی یەکێتی و پارتیەوە، بۆ نمونە لەم شەڕەدا وەک بینیمان (دۆناڵد تڕەمپ) سەرۆکی ئەمریکا کورد تاوانبار دەکات بە دزینی ئەو چەکانەی کە ناردوویەتی، لە کاتێکدا هیچ دیار نیە کامیان دزەکەیە یەکێتی یا پارتی، بەڵام ئەوەی جێگەی ترسە و باسە بەڕای من چی دی کورد جێگەی متمانەی دەوڵەتان نیەو بە بێ پشتوو پەنای سیاسی دەمێنێتەوە، دەکرا ئەم شەڕە دەرفەتێک بێت کورد بیقۆزێتەوە بۆ سەر بە خۆی بەڵام پارتی و یەکێتی لە بەر بێ پلانی و دزیوو گەندەڵیەکانی خۆیان هیچ حسابیان بۆ ڕۆژێکی ئەوها نەکردبوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە من زۆر ڕەشبینم وە چاوەڕێی داهاتوویەکی باش ناکەم بۆ کوردوو کودستانیان، تاکە هیوام ئەوەیە خەڵکی کوردستان لە ڕێگەی خەباتی مەدەنی و سیاسیەوە چی زووە هەوڵی لە بەین بردنی ئەم دوو حیزبە بدەن کە ٣٥ ساڵە هەموو کورد باجی کارە نالەبارەکانی ئەم دوو حیزبە دەدەن .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *