ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و چالاكوان: ئه‌م ترس و تۆقاندنه‌ ڕابگرن

بینەر: (1.7K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، مافناس، چالاكوان و مامۆستای‌ زانكۆ هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌وه‌ی‌ \”كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌برێت\”، ده‌شڵێن: \”ناكرێت هیچ ناكۆكیه‌ك له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاردا به‌ چه‌ك یه‌كلایی بكرێته‌وه‌\”.

ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاكوان و مامۆستای‌ زانكۆ راگه‌یه‌ندراوێكیان سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: 

*روداوی هۆتێل لاله‌زار و هێنانی تانك و زریپۆش و چه‌كی قورس بۆ ناو شار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی نێوان دوو هێز و،  ڕوداو گه‌لی پێشتر پێمان ده‌ڵێن؛ له‌م وڵاته‌ هێشتا چه‌ك سه‌رداری گشته‌.

*به‌ سه‌ربازگه‌كردنی شار، شكۆ شكاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگا له‌ دۆسیه‌ی شێروان شێروانیه‌وه‌ تا هه‌وڵدان بۆ قڕ و قه‌پپێكردنی ده‌نگانی ناڕازی، پێمان ده‌ڵێن كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌برێت.

*ناكرێت هیچ ناكۆكیه‌ك له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاردا به‌ چه‌ك یه‌كلایبكرێته‌وه‌.

*ناكرێت دۆسیه‌ی یاسایی به‌ بڕیاری حزبی و هێزی چه‌كدار یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

*ناكرێت بێ‌ هیچ پاساوێك كه‌ناڵی میدیایی دابخرێت.

*ناكرێت ئه‌و چه‌ك و چۆڵه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی داعش داویانه‌ به‌ به‌ یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ت ، له‌ شه‌ڕی خۆ به‌ خۆدا به‌ كار بهێنرێت.

*نه‌خێر بۆ ترس و تۆقاندن. 

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

ئەم ترس و تۆقاندنە ڕابگرن

ڕوداوی هۆتێل لاله‌زار و هێنانی تانك و زریپۆش و چه‌كی قورس بۆ ناو شار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی نێوان دوو هێز و،  ڕوداو گه‌لی پێشتر پێمان ده‌ڵێن؛ له‌م وڵاته‌ هێشتا چه‌ك سه‌رداری گشته‌ و ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه‌ی ئاوه‌زیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ بوونی نییه‌، به‌ سه‌ربازگه‌كردنی شار ، شكۆ شكاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگا له‌ دۆسیه‌ی شێروان شێروانیه‌وه‌ تا داننان به‌ ده‌ستوه‌ردانی سیاسی، هه‌وڵدان بۆ قڕ و قه‌پ پێكردنی ده‌نگانی ناڕازی، بێبایه‌خكردنی ئازادی، هه‌موو ئه‌مانه‌ پێمان ده‌ڵێن كوردستان به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌برێت.

له‌م كوردستانه‌ ساڵانی هه‌شتا یه‌ك زانكۆ هه‌بووك هه‌میشه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز و به‌عس زیڕه‌ی كردبوو له‌ ده‌ستی، بۆیه‌ ده‌یگوازته‌وه‌ و به‌رده‌وام سه‌ركوتی ده‌كرد، ئێستا ده‌یان زانكۆی حكومی و ئه‌هلی هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵات نوزه‌ی لێبڕیوون، به‌ ئاسته‌م ده‌نگی نه‌خێر نابیستی كه‌واته‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و سته‌مكاری ڕه‌ها و، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یام و په‌یڕه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات خۆشیه‌تی .

خه‌ڵك بێ موچه‌ ده‌كرێت ، بێ ژیان ده‌كرێت ، بێ هه‌ڵوێست ده‌كرێت ، ناچار ده‌كرێت په‌نا به‌رێته‌ به‌ر ئه‌و به‌غدایه‌ی به‌ درێژای حوكمڕانی سته‌می لێكردوه‌ ، له‌م لاشه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و تۆقاندن به‌رده‌وامه‌، پێویسته‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ، له‌ خۆیان بپرسن چی تر ماوه‌ بیكه‌ن، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وان ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ بۆ ئه‌م حوكمڕانییه‌ به‌ ناو خۆماڵیه‌ تێكۆشاون ؟

ناكرێت هیچ ناكۆكیه‌ك له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاردا به‌ چه‌ك یه‌كلایبكرێته‌وه‌، شار مانانی جیاوازی و پێكه‌وه‌ ژیان ، شار شاری یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك گروپ و یه‌ك حزب و یه‌ك بنه‌ماڵه‌ نییه‌، شار موڵكی هه‌موو هاوڵاتیه‌كانیه‌تی.

ناكرێت دۆسیه‌ی یاسایی به‌ بڕیاری حزبی و هێزی چه‌كدار یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ ، ناكرێت بێ‌ هیچ پاساوێك كه‌ناڵی میدیایی دابخرێت، ناكرێت ئه‌و چه‌ك و چۆڵه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی داعش داویانه‌ به‌ به‌ یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ت ، له‌ شه‌ڕی خۆ به‌ خۆدا به‌ كار بهێنرێت ،  له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌شێوێت و متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌ ده‌ست ده‌درێت .

نه‌خێر بۆ ترس و تۆقاندن 

ناوه‌كان 

-شوان محه‌مه‌د   ڕۆژنامه‌نووس 
ـ عه‌زیز ڕه‌وف  نوسه‌ر مامۆستای زانكۆ 
ـ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف  سیاسی نوسه‌ر 
– ئاسۆس هه‌ردی  ڕۆژنامه‌نووس 
– سان سارڤان  میدیا كاری ژینگه‌ی 
– له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج   نوسه‌ر 
– ڕزگار مسته‌فا  نوسه‌ر  پێشمه‌رگه‌ی شاخ 
– كه‌مال ڕه‌ئوف  ڕۆژنامه‌وان 
– دڵشاد ئه‌نوه‌ر ڕۆژنامه‌نووس 
– دكتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی  مامۆستای زانكۆ 
– هاوكار عیزه‌ت ڕۆژنامه‌نووس 
– تاگۆر زه‌رده‌شت  نوسه‌ر 
ـ هیوا سه‌ید سه‌لیم   نوسه‌ر 
– زۆزك سابیر ڕۆژنامه‌نووس 
-هه‌ندرێن شێخ ڕاغب  رۆژنامه‌نووس 
– گه‌لاڤێز هه‌مزی  چالاكوان 
– كاروان سابیر رۆژنامه‌نووس 
– كاوه‌ نادر نوسه‌ر 
– مه‌ریوان زه‌نددی چالاكوان 
– عوسمان زیندانی چالاكی كرێكاری 
– نه‌هرۆ عاڵای  ۆژنامه‌نووس 
– كارزان فازیل پارێزه‌ر 
– ئارام جه‌مال نوسه‌رو چالاكی مه‌ده‌نی 
– شۆڕش ئه‌مین نوسه‌ر و چالاكوان
– خه‌بات عه‌بدوڵا نوسه‌ر 
– له‌تیف شێخ مسته‌فا دادوه‌ر
– په‌روا عه‌لی چالاكی سیاسی نوسه‌ر 
– د كامیل عومه‌ر مامۆستای زانكۆ
– د شێركۆ محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستای زانكۆ 
– نامۆ مه‌جید نوسه‌ر 
– په‌یمان عه‌زه‌دین نوسه‌ر، پارێزه‌ر  
– گه‌شه‌ حه‌فید مافناس 
ـ ئه‌ڤین نه‌سرین.. میدیاكار
– بڕوا ڕه‌سول ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ
– عه‌باس قادر عه‌بدوڵا.. مافناس
-بارزان شه‌لال مامۆستا و شاعیر
– شادمان ئه‌حمه‌د- پارێزه‌ر
– نه‌یبل موسا.. چالاكوانی ژینگه‌یی
ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی پارله‌مانتاری پێشوو
سه‌لاح ڕه‌شید نوسه‌ر

تێبینی ..
گه‌ر هه‌ر ئازیزێك له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه‌دایه‌ ناوی خۆی زیاد بكات و ده‌توانێ‌ له‌ سۆسیال میدیای خۆی بڵاویبكاته‌وه‌.

AM:12:12:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *