پڕۆژه‌ی رووناكی خزمه‌تگوزاریی بینینی‌ پسووڵه‌ و به‌كارهێنانی كاره‌بای كارا كرد

بینەر: (1.4K)

\"\"

وێستگه‌نیوز –
و رایگه‌یاند كه‌ \”كۆدی #1992* لێبده‌ و پسووڵه‌ و به‌كارهێنانی كاره‌باكه‌ت ببینه‌\”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی‌ ئابی‌ 2025 پڕۆژه‌ی رووناكی، كۆدێكی كارا كرد تا به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه‌ بتوانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆده‌وه‌ بزانن مانگانه‌ چه‌ند پاره‌ی كاره‌بایان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌، یان ئێستا چه‌ند كاره‌بایان به‌كارهێناوه‌.

كۆده‌كه‌ (#1992*)ه‌ و به‌شداربووان ئه‌و كۆده‌ لێده‌ده‌ن و دوو بژارده‌یان ده‌داتێ (1.بڕی پسووڵه‌) و (2.بڕی به‌كارهێنان).

 به‌ داگرتنی ژماره‌ یه‌ك بڕی كاره‌بای به‌كارهێنراو و تێچووه‌كه‌یت پێ ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها به‌ داگرتنی ژماره‌ دوو بڕی به‌كارهێنانی ئێستات له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تاوه‌كو 10 رۆژ ده‌داتێ.
 
تشرینی دووه‌می 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی رووناكی راگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ سه‌رجه‌م ماڵ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2026.

 له‌ 14ـی ئایاریش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری په‌سندكردنی پڕۆژه‌كه‌ی ده‌ركرد.
 

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ دوو ملیۆن و 700 هه‌زار هاووڵاتی دابین كراوه‌، كه‌ 40٪ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

PM:06:56:23/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *