نەوەی نوێ: لە خۆپیشاندانی سبەینێی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشدار دەبین

بینەر: (1.3K)

\"\"

وێستگەنیوز-

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، نەک تەنها پشتیوانی لەهەر جۆرە خۆپیشاندانێکی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەن، بەڵکو بەشداریش دەبن تیایدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، \”هەرچەندە ئێمە پێشتر بانگەوازمان بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتیی و یەکێتیی کردبوو کە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری گەورە رایبەگەیەنین و هەموو چین و توێژەکان لە سەرانسەری کوردستان بەشداربن تیایدا، بەڵام وێڕای ئەوە ئێمە نەک تەنها پشتیوانیی لەهەر جۆرە خۆپیشاندانێکی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین، بەڵکو بەشداریش دەبین تیایدا و هەموو پەرلەمانتارەکانیشمان لەو خۆپیشاندانەی کە مامۆستایان و فەرمانبەران بەنیازن ئەنجامی بدەن بەشداریان دەبێت\”.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 20ی ئابی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، ئەگەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم نەدات.

AM:11:27:19/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *