ره‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند

بینەر: (994)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ راگه‌یاند، ده‌شڵێت: \”به‌شداری خۆپیشاندانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌كه‌ین\”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ \”مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دیاری كردووه‌، پشتیوان و به‌شدارده‌بین له‌گه‌ڵیان\”.

ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: \”به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ به‌رگری له‌ داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش، له‌ پێناو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانه‌\”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه‌ بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ جێبه‌جێ بكرێت، خه‌ڵكی كوردستان له‌ دۆخێكی خراپی ژیانكردندایه‌ و نابێت بكرێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدار و كۆمپانیایه‌ك\”.

PM:09:39:18/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 8
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *