توركمان دوو كاندیدیان بۆ پارێزگاری كەركووك هەیە

بینەر: (6)

دوای ئەوەی محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركووك لەسەر پێكهاتەی توركمان وەك وەزیری دەوڵەت لە كابینەی حكوومەتی عەلی زەیدی پەسند كرا، بڕیارە ئەو دەست لە كار بكشێشێتەوە و كەسێكی تر لە پێكهاتەكە وەك پارێزگار شوێنی ئەو بگرێتەوە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژە بۆ بوونی دوو كاندید بۆ پۆستەكە دەكات.

سەوسەن عەبدولواحید جەدووع ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك لەسەر بەرەی توركمانی رای گەیاند كە بەرەی توركمانی دوو كاندیدی بۆ شوێنگرتنەوەی پارێزگار هەیە، بەڵام تا ئێستە وادەیەكی فەرمی بۆ سازكردنی دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ دیاری نەكراوە.

روونی كردەوە، بەرەی توركمانی دوو كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك هەیە، ئەوانیش قەحتان وەنداوی و ماردین قایان، هاوكات دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ تا ئێستە دیاری نەكراوە و ئەندامانی ئەنجوومەنەكە لە وادەی سازكردنی دانیشتن ئاگەدار نەكراوەنەتەوە.

دووپاتی كردەوە، ئەو قسانەی باسی رۆژی چوارشەم بۆ سازكردنی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا دەكرێت، هێشتا دووپات نەكراوەتەوە و ئەنجوومەنەكە چاوەڕوانی ئاگەداركردنەوەی فەرمییە لەبارەی وادەی دانیشتنەكە، تا ئێستە بەرەی توركمانی دەستی بە كاندیدیانی بۆ پۆستەكە گرتووە و چاوەڕوانی تەواوكردنی رێوشوێنە سیاسی و یاساییەكانی پێوەست بە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێیە بۆ كەركووك.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *