ساڵانێكە میلیشیاكان نەوتی عێراق بە قاچاغ دەفرۆشن

بینەر: (5)

بەپێی بەڵگەنامە هەواڵگرییەكانی عێراق و چەند سەرچاوەیەك، ساڵانێكە میلیشیاكانی عێراق لە ناوچەی جەرف سەخر سەرقاڵی بە قاچاغبردنی نەوتی عێراق و بەرهەمەكانین، لەو رێگەشەوە چەندان ملیۆن دۆلاریان دەست كەوتووە، نەوتەكە بە تانكەر دەگوازنەوە.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵگری، لایەنە هەواڵگرییەكان چاودێریی بەكارهێنانی تانكەر لە لایەن میلیشیاكانیان بۆ گواستنەوەی بەرهەمەمەكانی نەوت لە ناوچەی جەرف سەخر كردووە، ئەوان نەوت لە رێگەی پردی موسەیب دوای گۆڕینی تانەكەرەكان بەرەو بەغدا دەبەن.

زیاتر دەڵێت، میلیشیاكان نەوت لە پاڵاوگەوە بەرەو فەلوجە دواتر بەغدا دەبەن، رێگەیەكی بەقاچاغبردنیشی بریتییە لە رێگەی نێودەوڵەتی، بەڵگەنامەكە داوای توندكردنی چاودێری بەسەر تانكەرەكان كرد و داواشی لە لایەنە تەناهی و نەوتییەكان كرد بۆ هاوئاهەنگیكردن بۆ راوەدوونانی ئەو قاچاغییە.

بەپێی راپۆرتەكە، گومانی ئەو قاچاغیەی نەوت لە 2021ەوە لە شارەدێی جەرف سەخر لە باكوری بابل لە شوێنە نزیكەكان لە بۆرییەكانی نەوت هەیە، نەوتەكە بە تانكەری گەورە لە دامەزراوەی تایبەت و ئەمباری گەورەی نەوت بۆ ناوچەی تر دەگوازرێتەوە، راپۆرتەكە پشتی بە وێنەی مانگی دەستكرد و بەدواداچوونی جموجۆڵی ئەو تانكەرانە لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2026 بەستووە، ئەو قاچاغیەش لە سنووری ناوچەیەكی ژێر كۆنترۆڵی میلیشیایەك روو دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *