زەیدی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆ دەبێتەوە

بینەر: (6)

بڕیارە ئەمشەو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كۆ ببێتەوە و باسی ئاڵۆزییەكانی دوایی نێوان سەرۆكی حكوومەت و كەتیبەكانی حزبوڵا بكەن، جیا لە چەند دۆسیەیەكی تر لەوانە هەنگاوەكانی داماڵینی چەك.

بەپێی سەرچاوەیەك، لەو كۆبوونەوە باسی مەترسیداریی ئاڵۆزی پەرەسەندووی نێوان زەیدی و حزبوڵا دەكرێت، لە سایەی هەوڵەكانی پێشگرتن لە پەرەسەندنی ناكۆكییەكە و گەیشتنی بە ئاستێكی مەترسیدارتر، بەشدارانی كۆبوونەوەكە باسی تەواوكردنی دانوستانەكانی پێوەست بە داماڵینی چەك دەكەن.

لەپاڵ ئەوەش باسی نووسراوێكی رێككەوتنی پێشنیازكراو لە لایەن لیژنە چواركەسییەكەی چوارچێوە لەگەڵ میلیشیاكان دەكرێت، بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەری.

شایەنی باسە شارەزایان ئاماژە دەكەن كە پرۆسەی داماڵینی چەك، كە زەیدی بەڵێنی جێبەجێكردنی تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بە ئەمەریكا داوە، بەهۆی پێداگریی میلیشیاكان لەشەر رادەستنەكردنی چەكەكانیان بۆ حكوومەت، بە بنبەست گەیشتووە، ئەوەش وای كردووە ئەمەریكا بە رژدی عێراق لە ناوەی ئەو میلیشیایانە و بەشداریكردنیان لە شەڕێكی نوێ لەو ناوچەكە وریا بكاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *