كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاتە دواخستن

بینەر: (8)

بڕیار بوو ئەمشەو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی شێخ هەمان حەموودی لە بەغدا بكات و باسی چەند دۆسیەیەكی گرنگ بكەن، لەوانە پەسندكردنی بودجە و سەردانی شاندی هەرێم و هێرشەكانی سەر كێڵگە نەوتی و غازییەكان و هیتریش، بەڵام وەك سەرچاوەیەك ئاماژەی كرد كۆبوونەوەكە هاتە دواخستن.

بڕیاربوو ئەمشەو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كۆ ببێتەوە و باسی ئاڵۆزییەكانی دوایی نێوان سەرۆكی حكوومەت و كەتیبەكانی حزبوڵا بكەن، جیا لە چەند دۆسیەیەكی تر لەوانە هەنگاوەكانی داماڵینی چەك و بودجەی عێراق.

بەپێی سەرچاوەیەك، بڕیار بوو لە كۆبوونەوەكە باسی مەترسیداریی ئاڵۆزی پەرەسەندووی نێوان زەیدی و حزبوڵا بكرێت، لە سایەی هەوڵەكانی پێشگرتن لە پەرەسەندنی ناكۆكییەكە و گەیشتنی بە ئاستێكی مەترسیدارتر، بەشدارانی كۆبوونەوەكە باسی تەواوكردنی دانوستانەكانی پێوەست بە داماڵینی چەك دەكەن.

شایەنی باسە شارەزایان ئاماژە دەكەن كە پرۆسەی داماڵینی چەك، كە زەیدی بەڵێنی جێبەجێكردنی تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بە ئەمەریكا داوە، بەهۆی پێداگریی میلیشیاكان لەشەر رادەستنەكردنی چەكەكانیان بۆ حكوومەت، بە بنبەست گەیشتووە، ئەوەش وای كردووە ئەمەریكا بە رژدی عێراق لە ناوەی ئەو میلیشیایانە و بەشداریكردنیان لە شەڕێكی نوێ لەو ناوچەكە وریا بكاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *