پێنجشەمی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە تەلەفۆن قسەیان كرد، وەك میدیاكانی ئێرانیش گواستیانەوە، زەیدی رۆژی هەینی رابردوو بە شێوەیەكی رانەگەیەندراو سەردانی تارانی كردووە و چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی ئەو وڵاتە كەوتووە، بەپێی چەند سەرچاوەیەك پەیامێكی ئەمەریكای بۆ ئێرانییەكان گواستووەتەوە.
چەند سەرچاوەیەك بە “عەرەبییە” و “حەدەس”یان راگەیاند كە هەینی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە هاوەڵی هەریەك لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، سەردانێكی نهێنی بۆ ئێران ئەنجام داوە، سەردانەكە چەند سەعاتێكی خایاندووە و چاوی بە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كەوتووە، وەك میدیاكانی ئێران دووپاتیان كردەوە.
میدیاكانی ئێران باسی ئەوە دەكەن عێراق هەوڵی كۆتاهێنان بە گرژییەكان دەدات، لەگەڵ قالیباف باسی هەوڵەكانی هێوركردنەوە و كۆتاهێنانیان بە شەڕ كردووە، سەرچاوەكیش ئاماژە دەكەن، شاندەكەی عێراق چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی كەوتووە و پەیامێكی ئەمەریكایان بۆ تاران گواستووەتەوە، سەردانەكە لە دوای سەردانی تۆم باراك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق و سووریا بۆ بەغدا و پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ لەگەڵ زەیدی دێت.
















Leave a Reply