هاوكات لەگەڵ شەڕ و ئاڵۆزییەكانی یەمەن، حووسییەكان لە كردنەئامانجی دامەزراوە گرنگ و ژێرخانی وزەی سعوودیە بۆ كەمكردنەوەی گوشاری سەر خۆیان و ئێران بەردەوامن، وەزارەتی وزەی سعوودیە رای گەیاند كە هێرش كراوەتە سەر بۆری نەوتی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە نزیك شاری مەدەینە.
سەرچاوەیەك، كە بەرپرسێكی وەزارەتی وزەی سعوودیەیە، رای گەیاند كە ئەمڕۆ دووشەم هێڵی نەوتی رۆژهەڵات- رۆژئاوا لە ناوچەی شاری مەدینە هێرشی كراوەتە سەر و بەو هۆیەوە ئاگری گرتووە، تیمەكانی فریاگوزاری توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، هێرشەكە كاری نەكردووەتە سەر كاركردنی بۆرییەكە.
شایەنی باسە بۆری نەوتی رۆژهەڵات- رۆژئاوا یەكێكە لە گرنگترین بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوتی خاو لە سعوودیە، درێژییەكەی 1200 كیلۆمەترە و دامەزراوەكانی بەرهەمهێنان و چارەسەركردن لە بقیق لە ناوچەی رۆژهەڵات بە سەكۆكانی هەناردن لە بەندەری یەنبوع لە لێوارەكانی دەریای سوور دەگوازێتەوە، توانەی گواستنەوەی رۆژانەی حەوت ملیۆن بەرمیلە و یارمەتی سعوودیە دەدات نەوتەكەی لە دەریای سوور دوور لە گەرووی هورمز هەناردە بكات.
















Leave a Reply