له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی وزه‌ی سعوودیه هاتووه، كه ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی وزه له باشووری وڵات له هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌می حووسییه‌كان كرانه ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی وزه‌ی سعوودیه ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و پاشكۆی كه‌رتی وزه له ناوچه‌كانی باشووری شانشینی سعوودیه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر كرانه ئامانج و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیانه‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كان ئاگر له چه‌ندان شوێن كه‌وته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرۆسه‌كانی به‌كارخستن و به‌رهه‌مهێنان وه‌ستان، به‌ڵام تیمه مهیندانییه پسپۆره‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌سبه‌كاربوون و ئاگره‌كانیان كوژانده‌وه و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان پاراست و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ زیانه‌كان كرد.
















Leave a Reply