هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كە زۆرینەی لایەنە شیعەكان لەخۆ دەگرێت تاوتوێی پەسندكردنی چەند پڕۆژە یاسایەكی كرد، لەوانە نەوت و گاز و ئەنجوومەنی فیدراڵی.
ئەو هاوپەیمانێتییەكە شەوی دووشەم حەوتی ئەیلوول لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر كۆبووەوە. ماوەیەكە كارەكانیان بووەتە حكوومەتێكی تری پشت حكوومەتی عێراق و ئەوان بریار دەدەن حكوومەت چی بكات.
بەگوێرەی راگەیێنراوی ئەو هاوپەیمانێتییە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە تەواوكردنی هەنگاوەكان بۆ پەسندكردنی چەند پڕۆژەیاسایەك كراوە كە بریتین لە پڕۆژەیاساكانی دەستەی حەشدی شەعبی، نەوت و گاز، ئەنجوومەنی فیدراڵی و دادگای باڵای فیدراڵی.
یاسای حەشدی شەعبی لە خولی پێشووی پەرلەمان تاوەكو قۆناخی دەنگدان رۆیشت و لەلایەن حكوومەتەوە كشێنرایەوە.
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رای گەیاند، دەرچوواندنی ئەو یاسایانە رۆڵیان دەبێت لە تەواوكردنی بونیاتنانی دەستووری و دامەزراوەیی دەوڵەت.
بڕگەیەكی تری كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تایبەت بوو بە دۆخی نێوخۆی ئەو هاوپەیمانێتییە و لە راگەیێنراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە پەیڕەو و بنەما دادەنرێ بۆ رێكخستنی میكانیزمی كار و بڕیاردان لەنێو هاوپەیمانێتییەكە بە مەبەستی بەهێزكردنی و یەكگرتوویی هەڵوێستەكانیان.
















Leave a Reply