بێوێنەترین ستراتیژیی

بینەر: (6.6K)


سمکۆ علی ممند

لە هونەری حوکمڕانیی هاوچەرخدا، مەترسیدارترین جۆری دەسەڵاتداری ئەوەیان نییە کە بە ئاشکرا دژایەتیی داواکارییەکانی خەڵک دەکات، بەڵکو ئەوەیانە کە کەشێکی وەهمی لە ئاڵوگۆڕ، دەمەقاڵێ و بزووتنەوەی سیاسیی دروست دەربڕاو دەخوڵقێنێت، تاوەکو لە پشت ئەو بڵقە میدیاییەوە فەشەلی ڕاستەقینە بپۆشێت؛ لە ژێر سایەی کابینەکەی مەسرور بارزانی و ستراتیژیستە میدیاییەکانیدا، هاوڵاتییانی کوردستان ڕۆژانە بەرەو ناو گێژاوی دەمەوکاڵێی بێپچڕان، قەیرانی دروستکراو و گوتاری دژبەپێکی سیاسی پاڵپێوەدەنرێن، تەنها بۆ ئەوەی وەهمی «سەرقاڵیی حوکمڕانی» لە هۆشیاریی گشتیدا دروست بکەن،

لە کاتێکدا لە سەر زەمینی واقیعدا هیچ پڕۆژەیەکی بنەڕەتی هەنگاو بەرەو پێشەوە نانێت و چەق بەستوویی تەواوەتی بەسەر سەرجەم کەرتی خزمەتگوزارییەکاندا سەپێنراوە. خەڵک دەخرێنە ناو باسوخواسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر باج، فاکتۆری کارەبا یان لێدوانی بەرپرسان، بەڵام کاتێک تەمەنی ئەو جەنجاڵییە میدیاییانە بەسەردەچێت، دەردەکەوێت کە نە تۆڕی کارەبا چاککراوە، نە سیستمی مووچە سەقامگیر بووە، نە بێکاریی گەنجان کەمی کردووە و نە هیچ دامەزراوەیەکی شەرعی کەوتووەتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی. ئەم دروستکردنی جەنجاڵییە بەردەوامە،

تەنها مانۆڕێکی هۆشیارانەیە بۆ گۆڕینی ئاراستەی توڕەیی جەماوەر لە «داواکردنی ڕێکار و چاکسازیی ڕاستەقینە» بەرەو «سەرقاڵبوون بە جەنجاڵییەکانی ڕۆژ»، تاوەکو دەسەڵاتدار بە بێ لێپرسینەوە لە جێگەی خۆی بمێنێتەوە و واقیعی داڕماوی وڵات وەک خۆی درێژەی پێبدرێت. بەڵام کۆتایی ئەم وەهمە سیاسییە دەستکردە حەقیقەتێکی نەگۆڕمان بیردەخاتەوە کە هیچ گوتارێکی هۆشیارانە ناتوانێت لە چاوی خەڵکی بشارێتەوە: دروستکردنی ژاوەژاوی بەردەوام و سەرقاڵکردنی خەڵک بە قەیرانی بچووکەوە، هەرگیزاوهەرگ بە مانای بەرەوپێشچوونی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *