سەرباز فەریق أحمد
ماوەی چەند ڕۆژێکە کەناڵی ڕووداو کە خاوەنداریەتیەکەی بۆ سەروەکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە لە بەرنامەیەکی تایبەت دا باسی ژەهراویکردنی مریشکی چەندین کێڵگەی پەلەوەری لە کوردستان و عێراق کرد لەڕێگەی دەرمانێکی زیانبەخشەوە کە بەقاچاخ و بە گۆڕینی پاکەتەکەی کۆمپانیایەک هاوردەی کوردستانی کردوە ، لە پێناو دەستکەوتنی داهاتی زیاتردا بۆ کۆمپانیایەکەیان بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەو دەرمانە کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و هۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجە .
بەڵام کەناڵی ئاڤا کە خاوەنداریەتیەکەی بۆ سەروەکی حکومەت و کوڕەکەی دەگەڕێتەوە ئەمڕۆ لەڕێگەی هەواڵەکانی و ڕوماڵی تایبەت و بەرنامەکانیەوە هێرشێکی پێچەوانەی دەست پێکرد و بەهەموو شێوازێک هەوڵی دەدا لە کەمێتی ئەو بەرنامەی کەناڵی ڕووداو کەم بکاتەوە و سەرجەم وتەو بەڵگەو بینراو و بیستراو کە لە بەرنامەکەی ڕووداودا باسکرابوو ئاوەژوو بکاتەوە ، هەمووی بەشێوویەک پیشان دەدا کە مریشکی کێڵگە پەلەوەرێکانی کوردستان ژەهراوی نەبوون و ئەو وتانەی لەو بەرنامەیدا وتراون سەرجەمیان ناڕاستن .
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە شەڕی بازرگانی کردن بە ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە لەنێوان حیزبەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نێو بنەماڵەکان وەتا لەڕێگەی کەناڵەکانیانەوە دوو ئامۆزاکە شەڕی بازرگانی دەکەن و ژیان و تەندروستی میلەتیان لا گرنگ نیە ، ڕۆژێ شەڕی کارگەی ئاردو ڕۆژێکی کە پاڵاوگەی نەوت و پۆستی ئیداری و سەربازی و شەڕی بەرژەوەندی پشتگیری بەدەستهێنانی سیاسەتی دەرکی و شەڕی بەدەستهێنانی زۆرترین بینەرو لایک و کۆمێنت و شەڕو دزینی بێژەرو پەیامنێر بە داهاتی نەوت ، ئەمڕۆش شەڕی کێڵگەی پەلەوەری کە هەریەکەیان لەڕێگەی کەناڵە زمانحاڵەکەیانەوە شتێک دەڵێن گوایە ئەویان دەیەوێت مریشکی دەرەکی و بەتایبەت تورکی هاوردە بکرێت بەشێوەیەکی فراوان و بە پیلان ، ئەمی دیکەیان دەڵێت مریشکی بەشێک لە کێڵگەکان کەرەنتین کراون و شیاوی خواردن نین و ساحێبەکانیان لە زیندان ڕاگیراون . ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمە لێرەدا هاوڵاتیانی کوردستانن هەر ڕۆژەو قەیرانێک و کێشەیاکیان بۆ دروست دەکرێت لەلایەن دەسەڵات و بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە . جگە لەوەیش شەڕی نەوەکانیان بەئاشکرا دەبینرێت بۆ خۆ دەرخستنی زیاتری جەماوەری و میدیایی بۆ ڕێگە خۆشکردنی گردنە دەستی دەسەڵات لە داهاتوودا .
کێشەی مریشک شەڕی کەناڵی ئامۆزاکانی بەدواوەبوو .

بینەر:
(8.0K)













Leave a Reply