كۆمپانیای كبله‌ر بۆ چاودێری جووڵه‌ی كه‌شتیوانی بڵاوی كرده‌وه، هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له هورمز ڕوو له دابه‌زینه و ڕێژه‌ی 35%ی ئه‌و كهشتیانهیشی له هورمز ده‌په‌ڕنه‌وه، هه‌ڵگری نه‌وتی عێراقن.
به گوێره‌ی داتاكان، نیوه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به هورمز تێپه‌ڕ ده‌بن، نه‌وتی سعوودیه‌یان هه‌ڵگرتووه، له به‌رانبه‌ردا پشكی عێراق له كه‌شتییه نه‌وتییه تێپهڕیووهكان ده‌گاته 35%ی كۆی كه‌شتییه‌كان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو 13 كه‌شتی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیوون و 34 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مه‌یش به كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به گه‌رووی هورمز هه‌ژمار ده‌كرێت، له كاتێكدا پێش جه‌نگ ڕۆژانه زیاتر له 100 كه‌شتی به گه‌رووه‌كه هاتوچۆیان ده‌كرد.
پێشتر عێراق داوایهیهكی له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، تا ڕێگه به تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی هه‌ڵگری نه‌وتی عێراقن به گه‌رووی هورمز بدات، تا بتوانێ داهاتی زیاتری ده‌ست بكه‌وێ و قه‌رزه‌كانی ئێران بدات.
















Leave a Reply