ترمپ: ناردنی نەوت گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و نرخی نەوت دادەبەزێت

بینەر: (9)

ئەمڕۆ یەکشەم 27ی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە بڕی ئەو نەوتەی دوێنێ گواستراوەتەوە، گەورەترینە لەچاو ئەو بڕانەی پێش جەنگی ئێران هاوردەی ئەمەریکا کراون و بەم زووانەیش نرخی نەوت دادەبەزێت، لە کاتێکدا تاران هۆشداری دەداتە ئەو کەشتییانەی بە ڕێڕەوی نایاساییدا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن و ئاشکرای دەکات کە 19 کەشتییان کردووەتە ئامانج.

ترمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، دوێنێ بڕێکی پێوانەیی نەوت گواستراوەتەوە کە زیاترە لە قەبارەی پێش هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت هەر کە جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایی بێت، کە ئەمەش نزیکە.

لە لایەکی ترەوە، ئاژانسی “فارس”ـی ئێرانی بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ئێران لە دوو شەوی ڕابردوودا 19 کەشتییان کردووەتە ئامانج کە هەوڵیان داوە لە ڕێڕەوی ڕێپێنەدراوەوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *