داتاكانی كۆمپانیای كبله‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خامی وڵاتانی كه‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه و له‌م مانگه ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆژانه 12.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خام هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ڕێژه‌یه له دوای هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو.
به گوێره‌ی داتاكان ئه‌و بووژانه‌وه‌یه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كۆنتڕۆڵكردنی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه كه‌شتییه‌كان به‌رده‌وام نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو هه‌ڵده‌گرن و به هورمز ده‌یگه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی دنیا.
كۆمپانیاكه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێشبینی ده‌كرا به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی وڵاتانی كه‌نداو بۆ ده‌ره‌وه، ته‌نیا 7.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خام بێ له ڕۆژێكدا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی زۆری نه‌وت له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه، ئه‌و بڕه زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی پێشبینی بۆ ده‌كرا.
















Leave a Reply