بینەر:
(885)
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاحی پڕ له گازی شلی قه‌ته‌ر به‌ره‌و گه‌رووی هورمز ده‌ڕوات و بێ ڕێگری گه‌رووه‌كه ده‌بڕیت و له پاكستان له‌نگه‌ر ده‌گرێت.
به گوێره‌ی داتاكانی چاودێری كه‌شتیوانی، كه‌شتییه زه‌به‌لاحه غاز هه‌ڵگره‌كه‌ی قه‌ته‌ر دوێنێ شه‌موو به‌نده‌ری ره‌ئسلفانی له قه‌ته‌ر جێهێشتووه و به گه‌رووی هورمز ده‌ڕوات و ئامانجیشی گه‌یشتنه به به‌نده‌ری قاسم له كه‌ناراوه‌كانی پاكستان.
ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه ئێران ڕێگه‌ی پێداوه، تا متمانه‌ی قه‌ته‌ر و پاكستان زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، كه هه‌ردوو وڵات ئێسته ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گێڕن.
















Leave a Reply