وەزیری نوێی نەوت: گرنگیی تایبەت بە دۆسیەی وزەی هەرێمی كوردستان دەدەین

بینەر: (1.3K)

باسم خزەیر وەزیری نوێی نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەموو ئاشكرای كرد، وەزارەتەكەی گرنگیی تایبەت بە كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان دەدات، كار دەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆییەكان و پرسە هەڵپەسێردراوەكان لە نێوان بەغدا و هەولێر.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە تەلاری وەزارەتی نەوت و بە بۆنەی ئاڵوگۆڕی پۆستی وەزاری لەگەڵ وەزیری پێشوو، باسم خزەیر وەزیری نوێی نەوت گوتی، دۆسیەی وزە و نەوتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە گرنگیپێدانی تایبەت و چاودێری تایبەت هەیە، پێویستە پیشەسازیی نەوت لە هەرێم نزیك و هاوشێوەی تەواوی ناوچەكانی تری عێراق بێت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا خزەیر گوتی، پشتیوانیی هەرێمی كوردستان دەكەین تا وەبەرهێنان لە كەرتی وزە بكات، دواجار ئەمە بۆ بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتە و سامانی سروشتی سەرجەم ناوچەكانی عێراقیش موڵكی تەواوی خەڵكی عێراقن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *