هۆكارە شاراوەكانی پشت خەواڵوویی بەردەوام

بینەر: (14)

بەشێوەیەكی گشتی وا باوە تەنیا ئەوانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە، بەردەوام هەست بە خەواڵوویی و باوێشكدان دەكەن، بەهۆی ناجێگیریی ئاستی گلوگۆز لە خوێندا، بەڵام شەكرە تاكە هۆكاری ئەو حاڵەتە نییە، دەكرێ لە پشتی ئەمەوە هۆكاری تر بوونی هەبێت، وەك پچڕانی هەناسە لە كاتی خەو، یان كەمخوێنی، یان كاریگەریی هەندێ دەرمان.

خاڵی گرنگ كە پێویستە لە نێوان ماندوویەتی و كەمی وزە و شەكەتی و خەواڵوویی جیای بكەینەوە، ئەوەیە كە مەیل و خواستی نوستنە، لە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە هەردوو حاڵەت، واتە خەواڵوویی و ماندوویەتی، خواستێكی ڕاستەقینەی نوستنی لەگەڵدایە، بەڵام ئەگەر تەنیا خەواڵوو و ماندوو دەربكەوین، بێ ئەوەی خواستێكی ڕاستەقینەی خەوتنمان هەبێت، ئەوا گرفتی تر هۆی روودانی ئەو حاڵەتەن.

تووشبووانی شەكرە كاتێك ڕێژەی گلوكۆز لە خوێنیان بەرز دەبێتەوە، ناچارن میز بكەن، ئەمەیش وا دەكات شلەی ناو جەستەیان كەم ببێتەوە و تووشی وشكبوونەوە ببن، ئەمەیش هەستی ماندوویەتی و شەكەتی و خەواڵوویی زیاد دەكات و حەزیان بۆ خەوتن یەكجار زۆر دەبێت.

هۆكارەكانی تر بریتین لە پچڕانی هەناسەدان لە كاتی خەوتن، ئەمە وا دەكات خەوێكی قووڵ و تەواو لە مرۆڤ نەكەوێت، سەرەڕای ئەوەی سەعاتی زۆری بۆ خەوتن تەرخان كردووە، بەمشێوەیەیش لە بەیانیان خەواڵوویی و باوێشكدانی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *