بەهۆی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و گرژییەكانی هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەب، تا دێت كێشە بۆ گەیشتنی نەوت بە بازاڕەكانی دنیا دروست دەبێت، بەتایبەتی لە سایەی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، ئەمڕۆ نرخی خاوی برێنت زیاتر هەڵكشا و گەیشتە ئاستی 109.5 دۆلار بۆ بەرمیلێك.
ئەمڕۆ نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەكان زیاتر لە 4.5% بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 109.5 دۆلار، هاوكات نرخی خاوی ئەمەریكی گەیشتە 104.6 دۆلار.
ئەو هەڵكشانە بەردەوامەی نرخی نەوت هاوكاتە لەگەڵ بوونی مەترسی لەبارەی هەناردنی نەوتی سعوودیە، كە یەكەم هەناردەكاری ناو كۆمەڵەی ئۆپێكە، لە دوای هێرشەكەی پێنجشەمی رابردوو بۆ سەر هێڵی نەوتی رۆژهەڵات- رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئەوەش هەڕەشەی خستە سەر 4%ی نەوتی دنیا.
شرۆڤەكاران پێیان وایە بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەكان و دروستبوونی كێشەی زیاتر بۆ هەناردنی نەوت، یان نەگەیشتن بە رێككەوتن لە دانوستانەكانی عومان، ئەگەری هەیە نرخی نەوت لە دنیا بگەیەنێتە سەرووی 119 دۆلار بۆ بەرمیلێك، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ئاداری رابردووەوە.
















Leave a Reply