به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی وزه و بۆرسه‌ی له دنیا، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خام چوار دۆلار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی هه‌ڵپه‌سارد و دانوستانه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌وتی خامی برنت به‌رمیلێكی چوار دۆلار و هه‌شت سه‌نت و به ڕێژه‌ی 4.64% دابه‌زی و ئێسته به 83 دۆلار و 85 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، نه‌وتی خامی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكایش چوار دۆلار و سه‌نتێك و به ڕێژه‌ی 4.74% دابه‌زی و ئێسته به‌رمیلێكی به 80 دۆلار و 66 سه‌نته.
هه‌ردوو جۆره نه‌وته خامه‌كه له بازاڕی دنیا له كۆتایی مانگی تهمووز/یۆلیۆ به ڕێژه‌ی 20% نرخیان به‌رزبووه‌وه، به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و پێكدادان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران و داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و وه‌ستانی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز.
















Leave a Reply