نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا، بە بەرزی مایەوە، فرۆشیارێكی دۆلاریش دەڵێت، هیچ هۆكارێكی روون نییە كە بۆچی نرخەكەی لە بازاڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار بەشێوەیەكی بەرز مایەوە و تەنانەت لە كاتی داخستنی بازاڕدا، نرخەكەی بڕێكی تر چووە سەرەوە.
لە بۆرسەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 156 هەزار و 650 كە بەراورد بە كردنەوەی بازاڕ 150 دیناری تر بەرز بووەتەوە.
هاوكات لە بۆرسەی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر نرخەكەی بەجێگیری مایەوە و لەكاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.
ئەحمەد نەبیل خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، بۆ “وشە” گوتی، هێشتا نازانرێت بۆچی نرخی دۆلار بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەڵام هۆكاری سەرەكی ئاشكرا ئەوەیە كە ئەو شەڕەی لەناوچەكەدا هەیە.
ڕوونیشی كردەوە كە شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران كە ئێستە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە بەشێكی ترە لە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كە بەوهۆیەوە دۆلار خواستی زۆری لەسەر هەیە.
















Leave a Reply