توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و گه‌یاندنه نه‌خۆشخانه به‌هۆی كێشه‌كانی دڵه‌وه به ڕێژه‌ی 40% كه‌م ده‌كاته‌وه.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری گاما ئینته‌رنال میدیسین بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ڤاكسینی كۆڤید19 سوودی زۆری هه‌یه و بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن، هاوكات حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه زیادی كردووه و مردنیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه به‌هۆی ئه‌و جۆره ڤاكسینه‌وه ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
زیاد ئه‌لعلی پزیشك و زانای بواری په‌تاكان له زانكۆی سانس لویس و یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پێمان ده‌ڵێ، ڤاكسینه‌كانی دژ به كۆرینا سوودی زۆریان به‌و كه‌سانه‌یش گه‌یاندووه، كه تووشی كۆرۆنا نه‌بوون، به‌ڵام ڤاكسینیان له‌خۆیان داوه.












Leave a Reply