سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

بینەر: (982)

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەم 17ـی ئایاری 2026، مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، لە هەمان رۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لەدوای01-07-2024ـەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *