موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، دوای دوو مانگی تر كاریگەرییەكانی دابەزینی هەناردەی نەوت عێراق دەردەكەون و دەشڵێ، “بۆ قەرەبووكردنەوە پشت بە چین و بەندەری جەیهانی توركی دەبەستین”.
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئادار، موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكار محەمەد شیاع سوودانی پێشبینی دەكات، كاریگەرییەكانی دابەزینی هەناردەی نەوتی عێراق دوای دوو مانگی تر دەردەكەوێت. دووپاتیشی دەكاتەوە عێراق بەناچاری ئاستی هەناردەی دابەزاندووە، ئەگەریش ئەو بارودۆخە بەردەوام بێت لە گەرووی هورمز، ئەوا 50% تا 60%ی هەناردەی دادەبەزێت، واتە ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
ئەو راوێژكارەی حكوومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، عێراق لە چەندان بژاردەیەكی تر دەگەڕێت لەوانە پشت بە چین دەبەستێت و نەوت بە چین دەدات، چونكە ئەو وڵاتە توانای گواستنەوەی دەریای بەهێزە، جیا لەمەیش ئەو بۆڕییانەی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەچن، بژاردەیەكی ترە، چونكە ئەو هێڵە دەتوانێ رۆژانە ملیۆن بەرمیل بگوازێتەوە.
















Leave a Reply