دەست بە سزادانی ئەو شوێنانە دەكرێت كە نرخی كەلوپەل گران دەكەن

بینەر: (1.6K)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، دەستی بە سزادانی ئەو شوێنانە كرد كە نرخی كەلوپەل و خواردن بەرز دەكەنەوە، بە وردیش چاودێریی بازاڕ دەكەن.

نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر كەمبوونەوە یان نەبوونی خۆراك لە بازاڕەكاندا بوونی نییە، بەشی زیاتر لە شەش مانگ خۆراک لە كۆگاكاندا هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *