بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دەرماڵەی ژمارەیەك بەڕێوەبەری بەش لەم مانگەوە دەبەسترێ كە پێشتر مافیان هەبووە و بەهۆی بڕیارەكانی عێراقەوە لە 15%ی دەرماڵەی بەشەكانیان بێبەش كرابوون.
ئەمڕۆ دووشەم 10ـی ئاب، بەپێی بەدواداچوونی “وشە”، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی داوە لەسەر بەستنی دەرماڵەی بەڕێوەبەری بەش لە ژمارەیەك فەرمانگە و ڕێژەی 15% دەبێت.
بەپێی فەرمانێَكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەوانەی بەڕێوەبەری بەش/ژوور بوون، بەڵام لە ساڵی رابردوو بەهۆی دەستكارینەكردنی لیستی مووچە، ئەو دەرماڵەیان بۆ نەبەسترابوو، ئەم مانگە بۆیان خەرج دەكرێ.
ساڵی رابردوو بەهۆی ستەمەكانی حكوومەتی سوودانی لەسەر كوردستان، لە سەرەتای ساڵەوە لیستێكی مووچە ئامادە كرا تا كۆتایی ساڵ دەسكاری نەدەكرا، بەو هۆیەوە دەیان پلەی نوێ لە زانكۆكان و دەیان بەڕێوەبەری گشتیی كە تازە پۆستیان وەرگرتبوو، هەر بە مووچە كۆنەكانیان لە پلە نوێیەكەدا دەوام دەكەن.
















Leave a Reply