دوو كه‌شتی هه‌ڵگری غاز و نه‌وت به‌ هورمز تێپه‌ڕین

بینەر: (1.5K)

داتا و زانیارییه‌كانی چاودێری كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ دوو كه‌شتی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری غاز و ئه‌وه‌ی تریش هه‌ڵگری نه‌وتی عێراقه‌ به‌ره‌و پاكستان و چین كه‌وتنه‌ ڕێ و به‌ گه‌رووی هورمزیش تێپه‌ڕین.

كه‌شتی هه‌ڵگری غازی شلی سروشتی “فۆویریت” ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌یانی سێشه‌م بگاته‌ كه‌ناراوه‌كانی پاكستان و باره‌ غازه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و وڵاته‌، كه‌شتییه‌كه‌ ئاڵای دوورگه‌كانی ئه‌لبه‌هامای به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و بڕێكی زۆر غازی شلی سروشتی له‌ به‌نده‌ری ره‌ئسلفان له‌ قه‌ته‌ر هه‌ڵگرتووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئیگل ڤیرۆنا كه‌ به‌یانی شه‌مووی ڕابردوو ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كرد به‌ گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆ بگاته‌ به‌نده‌ری نینگپۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی چین، كه‌ هه‌ڵگری ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی خامی به‌سره‌یه‌ و ئاڵای سه‌نگاپووری به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتیانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا و ئێران بانگه‌شه‌ی گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به‌ ڕووی كه‌شتییه‌ بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌ نزیكترین كات ده‌كه‌ن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *