بۆچی هەندێك كەس بە بەردەوام هەست بە برسیەتی دەكەن؟

بینەر: (13)

رەنگە شتێكی ئاسایی بێت كە دوای تێپەڕبوونی چەند سەعاتێك بەسەر ژەمی خواردن هەست بە برسیەتی بكرێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو كەسە جموجۆڵ و چالاكی هەبێت، بەڵام هەستكردنی بەردەوام بە برسیەتی، تەنانەت لە دوای خواردن بە ماوەیەكی كەم مانای چییە؟

شارەزایان ئاماژە بۆ چەند هۆكارێك بۆ حاڵەتە دەكەن لەوانە، كەمیی پرۆتین و ریشاڵ لە خۆراك، واتە زاتر خۆراكی ئەو كەسە كاربۆهیدرات بێت، كە تێربوونی كاتی دروست دەكات، لەوكاتەی پرۆتین و ریشاڵ تێربوونی درێژخایەن دروست دەكەن، وەك هێلكە و پاقلەمەنی و فاسۆڵیا و ماسی و مریشك و پەنیر و ماست و چەرەزات و سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو.

كەمخەوی، كە هەستكردن بە برسیەتی زیاد دەكات و خواستی خواردن زیاتر دەكات، تێكەڵكردنی برسیەتی و تێنووێتی، بەتایبەتی لە گەرما و لە دوای وەرزشكردن، زۆر خواردنی خواردنەوەی شیرینكراو و شیر و كێك و هەویركاری، واتە خۆراكی دەوڵەمەند بە كاربۆهیدراتی چارەسەركراو، رارایی و سترێس، بەهۆی دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل بۆ نموونە ئەو كەسە زیاتر هەست بە برسیەتی دەكات یان لە كاتی رارایی و بێزاری و سترێس، ئەگەر برسیش نەبون خەزی خۆراكیان زیاد دەكات.

جیا لەوانە هۆكاری تر هەن، وەك خواردنی كەمتر لە پێویستی لەش، بەتایبەتی ئەو كەسە ورزش بكات یان كاری قورس و چالاكی جەستەیی هەبێت، یان ریجیم بكات، لەشی پێویستی بە وزەیە، یان بوونی كێشەی شاراوەی تەندروستی وەك نەخۆشی شەكرە یان شێوانی رژێنی دەرەقی یان وەرگرتنی هەندێك دەرمان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *