یاسای بودجە چیی بۆ كوردستان تێدایە؟ “وشە” وردەكارییەكانی بڵاو دەكاتەوە

بینەر: (10)

پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا و هەرێمی كوردستان لەم پڕۆژەیەدا، داوای پشكی بودجەی كردووە و بەوەش تەواوی كێشە داراییەكانی بەمووچەشەوە چارەسەر دەبێت.

پشكی هەرێم لە 12.67%ـەوە كراوە بە 12.70%، بەڵام هەرێم داوای 14.14% دەكات كە لەسەر بنەمای سەرژمێریی دانیشتووان.

بەپێی زانیارییەكان ئەو خاڵە جێگیر كراوە و مووچە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی “حاكیمە”، بەوەش كێشەی مووچە بەتەواوی چارەسەر دەكرێت و هیچ كێشەیەك لە بەردەمیدا نامێنێت.

بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کە بە 29 تریلیۆن دینار دیاریکراوە، کەم نەکراوەتەوە.

هاوكات كورد داوای كردووە رێژەیەك لە یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆكان و گرێبەستەكان دابمەزرێنن، بەغدا خۆی لە پڕۆژەكەدا رێژەیەكی بۆ دامەزراندن داناوە، رەزامەندیی داوە بەشی هەرێمیش لە دامەزراندن بەپێی 12% بێت .

كوردستان داوای كردووە بەرزكردنەوەی پلە جێبەجێ بكرێت، عێراقیش لە بودجەدا ئەو بابەتەی یەكلا كردووەتەوە و بەپێی زانیارییەكان، ئەو كێشەیەش چارەسەر كراوە.

هاوكات لەم پڕۆژەیاسایەدا كێشەی مووچەی چەندان توێژ لەوانە زیندانی سیاسی و شەهیدان و پێشمەرگەش یەكلا دەكرێنەوە.

كوردستان داوای كردووە هێزی پێشمەرگە وەك هێزەكانی عێراق، پلەیان بەرز بكرێتەوە و مووچەكانیان هاوتا بكرێت، بەپێی زانیارییەكان بەغدا لەسەر ئەمە رەزامەندیی داوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *