هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس، گوشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بۆ رێككەوتن و ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو دوایین باری نەوت رادەستی چین دەكات و دووپاتی كردەوە كە دابڕینی ئابووریی ئێران بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم سكۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند كە دوایین بارە نەوتی ئێران لە دوو هەفتەی داهاتوو رادەستی چین دەكرێت، ئەو بە “فۆكس نیوز”ی گوت، چین یارمەتییەكانی بۆ ئێران زۆر كەم كردووەتەوە، دووپاتی كردەوە، رێگەمان بە دەرچوونی زیاتر لە دوو ملیار بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز داوە لە بەرانبەر سفر بەرمیل بۆ ئێران.
وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە دابڕانی ئابوورییانەی ئێران بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، كە پارە ئەلیكترۆنییەكان و كەرتی فڕۆكەوانی و گواستنەوەی دەریایی.
شایەنی باسە لە دوای دەست پێكردنی شەڕی ئێران، تاران گەرووی هورمزی داخست و ئەمەریكاش گومارۆی دەریایی خستە سەر بەندەر و كەرتی نەوتی ئێران كە تا ئێستەش بەردەوامن، هەفتەی رابردووش وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا گەمارۆی خستە سەر كەتی فڕۆكەوانیی ئێران.
















Leave a Reply