کۆڕەک: داوای قەرەبوو دەكەین

بینەر: (19)

ئەمڕۆ یەکشەم یەکی تشرینی دووەمی 2026، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی بڵاو کردەوە و تیایدا دووپاتی دەکاتەوە کە سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەکانی عێراق بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا و ملکەچی بڕیارەکانی دادگا نابێت، کۆمپانیاکەش ڕێکاری یاسایی دەگرێتە بەر و مافی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی دەپارێزێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، لەو کاتەی کۆمپانیای کۆڕەک سوور بووە لەسەر گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی و مافی هاوبەشەکانی، و ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی بۆ ئەو بڕیارە زۆردارانەیەی کە سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پێوەندییەکان دەریکردووە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەکلاکردنەوە کە چوارچێوەکەی بە ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دیاری کرابوو، سەرەڕای ئەوەش سەرۆکی دەستەکە پێداگری لە هەڵوێستەکەی کرد و تەنانەت پەڕییەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارگەلێک کە هیچ پێوەندییەکیان بە گرێبەستی مۆڵەتپێدانەوە نییە، وەک داخستنی بارەگای کۆمپانیایەکی تۆمارکراو بەپێی یاسای کۆمپانیاکانی عێراق.

کۆڕەک تیلیکۆم زیاتر گوتی، دوای پەنابردنمان بۆ دادگای دادپەروەر و دەرکردنی بڕیارێکی دادوەری کە بەپەلە جێبەجێ دەکرێت، کە بڕیار دەدات بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری دەستەکە و بە کارا هەژمارکردنی گرێبەستی یەکلاکردنەوەکە، چاوەڕێمان دەکرد دەستەکە ملکەچی بڕیاری دادگا بێت و پاساوی نوێ دروست نەکات بۆ بەردەوامبوون لە ڕێکارە زۆردارانەکانی بەرانبەر بە کۆمپانیاکە

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ڕای گەیاندووە، لەکاتێکدا سەرمان سڕماوە لە پێداگریی سەرۆکی دەستەکە لەسەر پێشێلکردنی یاسا بەوەی ملکەچی ئەو بڕیارەی دادگای دادپەروەر نەبووە، کۆمپانیاکەمان مافی خۆی دەپارێزێت لە داواکردنی قەرەبوو بۆ هەموو ئەو زیانانەی بەری کەوتووە و بەری دەکەوێت بەهۆی ئەو ڕێکارانەی سەرۆکی دەستەکە بە شێوەیەکی تاکەکەسی گرتوویەتە بەر و بەهۆی خۆبەدوورگرتنی لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی لە دادگاوە دەرچووە و بڕیاری جێبەجێکردنی بەپەلەی هەیە.

ئاماژەی بەوەیش کرد، پێویستە ئاماژە بە بەڵگەیەکی گرنگ بکرێت کە دووپاتی دەکاتەوە ئەو ڕێکارانەی دژی کۆمپانیاکەمان گیراونەتە بەر، دەلالەتە لە هەڵوێستێکی پێشوەختە بەرانبەری، ئەویش ئەوەیە کە سەرۆکی دەستەکە ئەمڕۆ نووسراوێکی بۆ ناردووین بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ڕێکارەکان بە ڕێکەوتی ئەمڕۆ یەکی تشرینی دووەمی 2026، لە کاتێکدا نووسراوەکە واژووی ڕێکەوتی 29ی تشرینی یەکەمی 2026ی لەسەرە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *