زانایانی كۆلێژی ستانفۆردی پزیشكی لە ئەمەریكا، جۆرە ڤاكسینێكی نوێیان پەرە پێداوە كە دەتوانرێ وەك سپرایەكی ناودەمیش بەكار بهێنرێت، لەبارەی كاریگەرییەكەیشی دەڵێن، دەتوانرێ وەك خۆپارێزێكی فراوان و كاریگەریی لە ڤایرۆسەكانی كۆئەندامی هەناسە و بەكتریا جۆراوجۆرەكان و هەستەوەری بەكار بهێنێت و كۆتایی بەو كێشانە لە جەستەی مرۆڤ دەهێنێت.
زانایان ئەو ڤاكسینەیان لەسەر مشكی تاقیگە تاقی كردووەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو ڤاكسینە توانیویەتی خۆپارێزییەكی زۆرباش لە سییەكانی مشكەكە دروست بكات، دوای ئەوەی چەند جۆرە تیرەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنایشیان تووش كردووە، هەروەها بەكتریای هێشوویی كە دەبێتە هۆی دروستكردنی هەوكردن لە خوێن و ڕێڕەوی میز و سییەكان و خوێنبەربوون، لە بەرانبەر ئەوانەدا بەگرییەكی بێ وێنەی لە جەستە كردووە.
پسپۆرانی ئەنجامدەری ئەو توێژینەوەیە دەڵێن، بەكارهێنانی ئەمجۆرە ڤاكسینە لەسەر مرۆڤ، بە مانای ئەوە دێت كە بە یەك ڤاكسین، یەكجار خۆت لە چەندان پەتا و نەخۆشیی زستانە و وەزری سەرما دەپارێزیت.















Leave a Reply