ژنە رۆماننووسێكی ناوداری عێراقی لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

بینەر: (865)

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، سەمیرە مانع كە رۆماننووسێكی ناوداری عێراقییە، دوێنێ هەینی لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئەو خاتوونە چەندان دەیە لە خزمەتی ئەدەیی نوێخوازیی عێراقی بووە و بە یەكەمین رۆماننووسێكی ژن لەو وڵاتە هەژمار دەكرێت.

پێگەی “شەفەق نیوز” كە ئەویش هەواڵی مردنەكەی سەمیرە مانعی بڵاو كردووەتەوە، باس لەوە دەكات كە ئەو خاتوونە لە ساڵی 1935 لە شاری بەسرەی باشووری عێراق لە دایك بووە، تەمەنی گەیشتووەتە چوار ساڵ، خێزانەكەی بۆ قەزای زوبێر گواستوویانەوە و لەو ناوچەیە ژیاوە. ژیانی ئەدەبی و ناوداربوونی لە ساڵی 1972 دەستی پێ كرد كە یەكەمین رۆمانی بەناونیشانی “السابقون واللاحقون” لە خانەی ئاداب لە بەیرووت بڵاو كردەوە. ئەوەیش بە یەكەمین رۆمان هەژمار دەكرێ كە لە عێراقدا نووسەرەكەی ژن بێت.

دووپات دەكرێتەوە كە دەستپێكی ئەدەبیی مانع لە ساڵانی شەستەكانەوە بووە لە رێگەی رۆژنامەی رۆشنبیری نووسین و چیرۆكە كورتەكانی بڵاو كردووەتەوە، بە دوایدا هاتە بواری نووسینی رۆمان و چەندان رۆمانی بڵاو كردووەتەوە، نموونەیان رۆمانەكانی “السابقون واللاحقون، والپنائیە اللندنیە، والقامعون، حبل السرە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *