چۆن كۆنترۆڵی هەڵچوون دەكەیت؟

بینەر: (24)

مرۆڤ بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتییە و رۆژانە بەركەوتن و مامەڵەی لەگەڵ ئەندامانی خێزان و كەسوكار و دراوسێ و لە شوێنی كار و لە شەقام لەگەڵ كەسانیتر هەیە، زۆر جار كەم و زۆر تووشی هەڵچوون و كاردانەوەی نەرێنی دەبێت و هەندێك جاریش كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات، هۆكارەكانی ئەو حاڵەتە زۆرن، لەوانە كەسایەتی و مێشك و ئاكار و میزاج و هیتریش.

رەنگە هەڵسوكەوتی كەسانی دەوروبەر تووشی توڕەیی و هەڵچوونت بكات، بەڵام گەیشتن بە حاڵەتی دەمارگیری و تێكچوونی تەواوەتی میزاج وەك كاردانەوەیەكی رۆژانە، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێویستە بەخۆتدا بچیتەوە، بەتایبەتی بە هەندێك ئاكار و بابەتی شێوازی ژیان، جیفری میڵتزەر چارەسەری دەروونی ئاماژە دەكات كە مامەڵكردن لەگەڵ كاردانەوە مانای ئەوە نییە هەوڵی گۆڕینی دەوروبەرەكەت بدەیت، بەڵكو دەبێت لەوە تێبگەیت كە لە ناخی خۆت روودەدات، دەتوانیت هەندێك گۆڕانكاری بكەیت كە كاریگەرییان لەسەر میزاج هەیە.

ئەو چارەسەركارە چوار هەنگاو دیاری دەكات بۆ چارەسەركردنی هەستكردنی بەردەوام بە دەمارگیری و هەڵچوون، لەوانە لە كاتی هەڵچوون بیرۆكەكانت دیاری بكە، ئاخۆ تا چەند راستەقینەن، وەك هەستكردن بەوەی كەسانی دەوبەر بە مەبەست بێزاری دەكەن، بەربەستێك لە نێوان خۆی و كاردانەوەكە دروست بكات، بەر لە وەڵامدانەوەی توند و خێرا، دووەم، رەنگە سەعاتەكانی نوستن هۆكارێكی ئەو حاڵەتە بێت، نەنوستنی باش، كۆنترۆڵكردنی كاردانەوە زەحمەت دەكات.

سێیەم، بەكارهێنانی ئاوی سارد لە كاتی هەڵچوون و تەڕكردنی دەموچاو و هێوركردنەوەی لەش، چوارەم هەنگاو، رەنگە برسیەتی هۆكارێك بێت بۆ هەڵچوون و دەمارگیری، بەتایبەتی ئەگەر كاتی ژەمەكان بەسەر بچێت و ئەو كەسە هێشتا وەك پێویست خواردنی نەخواردبێت، جیا لە شەكەتیی بەردەوام و پێویستی بە حەسانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *