له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیهكان له عێراق دووپاتی له پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و هێشتنه‌وه‌ی ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه و به پێویستیشیزانی هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌بی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه سیاسی و حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بپچڕێنرێت.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 279ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و به ئاماده‌بوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی نیشتمانی و ئه‌منی له پێشینه له وڵات كرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئاشكرای كرد، دیاریكردنی سیستمی سیاسی و نوێنه‌ران ته‌نیا مافی گه‌لی عێراقه، كه قوربانی زۆری له پێناوی به‌رگری له ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه دیموكراسییه‌كه‌ی داوه، بڕیاری جه‌نگ و ئاشتی بڕیارێكی نیشتمانییه و بۆ گه‌لی عێراق و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو، هه‌ر كرده‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچوونه له یاسا و بنه‌ماكانی ده‌ستووری وڵات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی فه‌رمییه و پابه‌ندی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان و فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه و به ئه‌ركه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێكاره‌كان هه‌ڵده‌ستێت.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، سه‌ركرده‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی پشتیوانی له به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و هێشتنه‌وه‌ی ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی ده‌ستووری خۆی هه‌ڵبستێت و ڕێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵا جێبه‌جێ بكات، له جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ژماره 40ی ساڵی 2016.
















Leave a Reply