پڕۆژەیەكی ژینگەیی و گرنگ لە هەولێرەوە دەست پێ دەكات و سەرانسەری كوردستان دەگرێتەوە، لە هەموو شوێنە گشتییەكانی هەولێر، وێستگە بۆ بارگاویكردنـی ئۆتۆمبێلەكان دابنرێت، ئەم وێستگانە بە وزەی خۆر كار دەكەن.
عەبدولڕەحمان سدیق ڕاوێژكاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران بە”وشە”ی رای گەیاند، “لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانی هەولێر، وێستگەی بارگاویكردن بە وزەی خۆر دادەنرێن و لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا شەش شوێن دیاری كراون. بڕیاریشە دوای ئەوە لە شارەكانی تری كوردستانیش دابنرێن.
ئەوەشی گوت، لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ خزمەتكردنی خاوەن ئۆتۆمبێلە كارەبایی و هایبرێدەكان، بڕیار درا لە هەموو شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر، وێستگە بۆ بارگاویكردنـی ئۆتۆمبێلەكان دابنرێت، ئەم وێستگانە بە وزەی خۆر كار دەكەن و كەرتی تایبەت لە ڕێگەی تەندەرەوە پڕۆژەكە جێبەجێ دەكات، بەو مەرجەی باشترین جۆری ئامێری بارگاویكردن دابنرێ.
بەبڕوای ئەو راوێژكارەی بواری ژینگە، ئەم پڕۆژەیە وەك هەوڵێكی گرنگی پاراستنی ژینگە و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەكارهێنانی وزەی پاك لە هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا وێستگەكان بۆ خزمەتی هاووڵاتییان بكەونە گەڕ.”
















Leave a Reply