هەڤاڵ ئەبوبەکر: شەڕو بەریەککەوتن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی گرژییەکانەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند، \”شەڕو بەریەککەوتن؛ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و چارەسەرەکان؛ دوادەخات\”.

ئاماژەی بەوەکرد، \”لە ڕابردوو ئێستادا، بەبەردەوامیی لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی دۆخەکان نەگەنە ئەم دۆخە ناهەموارو نەخوازراوە، هێزی لۆژیک و لێکتێگەیشتن و یاساسەروەریی بکرێنە بنەمای یەکلاکردنەوەی هەر ناکۆکییەک، بەڵام بەداخێکی سەختەوە؛ پێشنیازو دیالۆگ و میکانیزمە ئاشتیخوازانەکان؛ کەمترین پشتیوانیی کران\”.

داواشی لە هەموو لایەک دەکات هاوکاربن بۆ کۆتایهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەو، بەهەر ڕوبەڕوبونەوەو بەریەککەوتنێک کە ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی دەخانە بەر مەترسییەوە.

AM:05:35:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 8
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *