ئاماری ناوەندی ئێران پێشانی دەدات، هەژاری لەو وڵاتە 10 هێندەی پێش شەڕ بەرز بووەتەوە و ڕێژەكە گەیشتووەتە نزیكەی 41%.
بەپێی ئامارەكانی ناوەندی ئێران كە دەزگایەكی حكوومەتە، لە ماوەی ئەم چەند مانگەی شەڕدا ژمارەی ئەوانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدان، 10 هێندە زیاتر بووە و ئێستە زیاتر لە نیوەی دانیشتووان، ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیان دابین بكەن.
ئامارەكان باس لە مەترسییەكی گەورە لەسەر خەڵكی وڵاتەكە دەكەن كە نیوەی دانیشتووانی، ئێستە نانی رۆژانەیان دەست ناكەوێت.
ڕێژەی هەژاری پێشبینی دەكرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا بگاتە 51%، ئەمەش رێژەیەكە كە لە وڵاتانی ئابووری تێكشكاودا نموونەی نەبووە.
ڕۆژنامەی (نۆبونیاد) ئاماژەی بە بڕانی بەردەوامی كارەبا لە شارۆچكە پیشەسازییەكان كردووە كە لانیكەم دوو بۆ سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا ڕوو دەدات، ئەم دۆخە هێڵەكانی بەرهەمهێنانی زۆر لە پیشەسازییەكانی وەستاندووە، مەترسیی خستووەتە سەر هەزاران كرێكار كە ڕووبەڕووی لەدەستدانی كارەكانیان بوونەتەوە.
باس لەوە دەكرێت كە شەڕ هەموو شتی گۆڕیوە، بەملیۆنان كەس بێكار بوون و پیشەسازی و كارگەكانی ئەو وڵاتە داڕماون و بازار جووڵەی لەبەر بڕاوە.
بەپێی ئامارەكان، رۆژ بەرۆژ هەڵاوسانی بازاڕ گەورەتر دەبێت و پێداویستییە سەرەكییەكانیش گەیشتوونەتە نرخێك، زۆرینەی بەشی هەرە زۆری هاووڵاتییان توانای كڕینیان نەماوە.
















Leave a Reply